
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەسەرداوای وەزارەتی دارایی عێراق، وابڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرجەم یەكە ژمێریارییەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێم دەستبكەن بە ئامادەكردنی لیستێك كە تیایدا ئاماژە بەو پلەبەرزكردنەوانە درابێت كەتا ئێستا بۆ فەرمانبەرانی هەرێم هەژمار نەكراوە، هاوكات ئەو بڕە پارەیەش دیاری بكەن كە پێویستە بچێتە سەرمووچەكانیان.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی هەرێم سەرجەم یەكە ژمێریاریەكانی ئاگاداركردووەتەوە كە هەفتەی داهاتوو دەستبكەن بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی یەك، بەجۆرێك لەو لیستەدا ئاماژە بەو پلەبەرزكردنەوەانەش بدرێت كە تا ئێستا بۆ فەرمانبەران هەژمار نەكراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو داواكارییەی تایبەت بە دیاركردنی پلەبەرزكردنەوەكان لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراق بووە، هاوكات داوای ئەوەش كراوە كە لەگەڵ دیاریكردنی پلەبەرزركردنەوەكان بڕی ئەو پارەیەش دیاری بكەن كە بەهۆی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانەوە پێویستە خەرجبكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئامادەكردنی لیستی مووچە بەو شێوەیەی ئێستا داواكراوە دەبێتە بنەما بۆ تەواوی مانگەكانی ساڵی 2026، بۆیە وەزارەتی دارایی عێراق جەختی لەوەكردووەتەوە كە دەبێت بە هەفتەیەك ئەو لیستە نوێیە ئامادە بكرێت و بگەڕێندرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە، بۆ ئەوەی لە خەرجییەكانی دارایی عێراق جێگەی بكرێتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









