
ئەندام پەرلەمانێکی پێشووی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو سیڤیانەی پێشکەشی چوارچێوەی هەماهەنگی کراون، ڕەنگە لە ئەنجامدا هیچیان شانسی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانیان نەبێت و لەدوا ساتەکاندا ناوێک بهێنن لە پێشبینی کەسدا نەبووبێت.
کاروان یاروەیس، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەبارەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە ئەو سیڤیانەی پێشکەشی چوارچێوەی هەماهەنگی کراون، ڕەنگە لە ئەنجامدا هیچیان شانسی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانیان نەبێت و لەدوا ساتەکاندا ناوێک بهێنن لە پێشبینی کەسدا نەبووبێت.
ئاماژە بەوەدەکات، سوودانی بەهۆی ئەوەی حزب اللە و حوسیەکان خرانە لیستی گروپ و رێکخراوە بلۆک کراوەکانی بانکی ناوەندی، چەنسی لای شیعەکان سووتا، کاتێکیش ویستی بارەکە راست بکاتەوە لای شیعە، پەشیمان بوویەوە، ئینجا لای ئەمریکیەکانیش سووتا، هەرچی نوری مالیکیە، دەزانێت هێزە سیاسیەکانی شیعە شانسی سێیەم بە مالکی و حزبی دەعوە نادەنەوە لەکۆتاییدا بەمەرجی ئەوەی نە خۆی و نە سوودانی بن پاشەکشە دەکات.
روونیکردووەتەوە، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کەسێک هەڵدەبژێرن بۆ سەرۆک وەزیران فەرمانبەرێکی پلە باڵای موحتەرم بێت، بەکورتی کورد وتەنی «زیانی بۆ پەزەکان نەبێت»، تمووحی سیاسی و دروستکردنی لیستی هەڵبژاردنی نەبێت لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوودا کە ڕەنگە بۆ ئەمەیان بەڵێنامەی نوسراو بەدەستوخەتی لێوەربگرن.
کاروان یاروەیس دەڵێت”سەرۆک وەزیرانی داهاتوو واباشە کەسێک بێت، کە بتوانێت هاوسەنگی نێوان کوردو سونە و شیعە رابگرێ و ئێران و ئەمریکاش لەسەری رازی بن، دوو ئاڵنگاری گەورە رووبەروی حکومەتی داهاتوو دەبنەوە، یەکەمیان چۆنێتی یەکلایی کردنەوەی دۆسیەی گروپە چەکدارەکان و دووەمیان کورتهێنانی بودجەو ئاڵنگارییە ئابورییەکان.”
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









