
ڤیزای لۆتەری
SNN
بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کریستی نۆم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆ، بڕیاری ڕاگرتنی پڕۆگرامی لۆتەریی ڤیزای جۆراوجۆر، ناسراو بە “گرین کارد”ی دەرکرد، ئەمەش بە بیانوی پاراستنی باری ئەمنی وڵاتە ئەم بڕیارە دراوە.
ئەمڕۆ هەینی، دۆناڵد ترەمپ بە فەرمی بڕیاری راگرتنی ڤیزای لۆتەری دەرکرد، هاوکات بڕیارەکە دوای ئەوە دێت کە دەرکەوت گومانلێکراوی هێرشە چەکدارییەکانی زانکۆی بڕاون و پەیمانگای تەکنۆلۆژیی ماساشوستس MIT و لە ڕێگەی ئەم پڕۆگرامەوە چووەتە ئەمریکا.
جێگەی ئاماژەیە، کلاودیۆ نێڤێس ڤالێنتی، هاووڵاتییەکی پورتوگالییە و تۆمەتبار بوو بە کوشتنی سێ کەس و بریندارکردنی نۆ کەسی دیکە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بە مردوویی دۆزرایەوە. ناوبراو ساڵی 2017 لە ڕێگەی تیروپشکی گرین کاردەوە مافی نیشتەجێبوونی لە ئەمریکا وەرگرتبوو.
کریستی نۆم، وەزیری ئاسایشی ئەمریکا لەوبارەیەوە لە پلاتفۆرمی ئێکس نوسیوویەتی: “نەدەبوو هەرگیز ڕێگە بەم کەسە بدرێت بێتە ناو وڵاتەکەمانەوە.”
ساڵانە لە رێگەی ئەم تیروپشکەوە نزیکەی 50 هەزار ڤیزا دەدرێتە ئەو وڵاتانەی ڕێژەی کۆچبەریان لە ئەمریکا کەمە، کە زۆربەیان وڵاتانی ئەفریقان. بۆ ساڵی 2025 نزیکەی 20 ملیۆن کەس داواکارییان پێشکەش کردبوو.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









