سەرۆک بافڵ گەیشتە بەغدا و زنـجـیـرەیـەک کـۆبـوونـەوە ئەنجام دەدات

SNN
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، گەیشتە بەغدای پایتەخت و وا بڕیارە زینجیرەیەک کۆبوونەوە ئەنجام بدات لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لەم سەردانەدا بڕیارە سەرۆکی یەکێتی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئەنجام بدات، کە گرنگترینیان کۆبوونەوە دەبێت لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.
دواتر سەرۆک بافڵ کۆبوونەوە لەگەڵ هێزە سیاسییەکان ئەنجام دەدات، جگە لە حکومەت، ئەجێندای سەردانەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم کەسایەتییە سیاسییەکان، سەرکردەی حیزب و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان لەخۆ دەگرێت، بەمەبەستی تاوتوێکردنی دواین پێشهاتەکان و پرسە هەنووکەییەکان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









