فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده بۆ ئه‌مه‌ریكا، پێزانیمان بۆ هێرشه‌كه هه‌یه

SNN
فەرماندەیی گشتی هەسەدە ئه‌مرۆ شه‌ممه، ڕایگه‌یاند كه پێزانینیان هەیە بۆ ئەو هێرشە وردە ئاسمانی و موشەکییانەی لە چەند کاتژمێری رابردودا حەشارگەکانی تیرۆریستانی داعشی لە سوریا کردە ئامانج .
شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مه‌ریكا 70 پێگه‌ی داعشیان له‌سوریا له‌رێگه‌ی مووشه‌كه‌وه خاپور كرد.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا- پێنتاگۆن دەڵێت، “لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ژێرخان و کۆگاکانی چەکی داعشمان بۆردوومان کرد و ئۆپەراسیۆنەکە بۆ رێگریی پلانی هێرشە تیرۆریستییەکانی داعشە دژی ئەمریکا”.
پێنتاگۆن هەروەها رایگەیاند، “لە بەدواداچوونی بێوچانی ئەو تیرۆریستانەی کە هەوڵدەدەن زیان بە ئەمریکییەکان و هاوبەشەکانمان لە ناوچەکەدا بگەیێنن بەردەوام دەبین”.
به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا پێزانینی خۆیان بۆ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یاند .
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









