
کاروان ئەنوەر
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەبەرامبەر ئەو هێرشە ئەلیكترۆنیانەی كە دەكرێنە سەر میدیاكانی سنوری سلێمانی بە داخستن و سوتاندنی پەیج و ماڵپەڕە ئەلیكترۆنییەكان، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنوسان ئاماژەبەوەدەكات، هەڵمەتێكی ناڕەوا دژ بە سلێمانی دەستپێكردووە و فەرمانگەی میدیاو زانیاریش بەشێكە لەو هەڵمەتە.
كاروان ئەنوەر، سكرتێی لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی هێرشی ئەلیكترۆنی بۆسەر ماڵپەڕو پەیج و میدیاكانی سنوری سلێمانی، ماوەی چەند ساڵێكە لەلایەن لایەنێكی سیاسی لە سنوورێكی دیاریكراوەوە دەستپێكردووە كە تەنها مەبەست لێی بێدەنگكردنی سلێمانی و بە ناشیرین نیشاندانی میدیاكانی ئەم سنوورەیە لە ناوەندە نێودەوڵەتیەكان كە خاوەنداری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی جێگای نیگەرانییە ئەوەیە كە ئەگەر وێنەیەك یان ڤیدیۆیەك لە میدیاكانی سنووری سلێمانی پەخش و بلاو بكرێتەوە و بە دڵی ئەوان نەبێت ئەوا دەیكەنە بیانوو بۆ ئەوەی ئەو ماڵپەڕە یان ئەو میدیایە بسوتێنن یان دایبخەن، بەڵام هەمان وێنە و ڤیدیۆ ئەگەر لە میدیاكانی هەولێر بلاو بكرێتەوە ئەوا هیچ كێشەیەكی نییە و ماڵپەڕەكە یاخود پەیجەكانی ئەو سنووری تووشی هیچ سزایەك نابن.
سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لەهەرێمی كوردستان بە حساب فەرمانگەیەك هەیە بەناوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، كە بەرپرسی لەو بابەتە، بەڵام ئەو فەرمانگەیەش لەلایەن لایەنێكی سیاسییەوە قۆرخكراوە لەبەرژەوەندی لایەنێكی دیكەی سیاسی كار دەكات، چونكە هەر ساڵی ڕابردوو لەلایەن ئەو فەرمانگەیەوە 10 ماڵپەڕو میدیای خستە لیستی ڕەشەوە كە سەرجەمیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بوون، بۆیە ئەمە هەولێكە بۆ بێدەنگكردنی میدیای ئازاد كە ئەمە پێچەوانەی كاری ڕاگەیاندنە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









