
مووچە
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەمەبەستی ڕەوانەكردنی پارەی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم وابڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی 120 ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتی بخاتە سەر ژمارە حسابی بانكی ناوەندی، هاوكات حكومەتی عێراقیش بڕیاری خەرجكردنی پارەی مانگی 10 بدات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، هەموو ئامادەكارییەك كراوە كە ئەمڕۆ یەك شەممە بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بخرێتە سەر ژمارەحسابی بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئەوەی دواتر ڕێكارەكانی خەرجكردنتی پارەی مووچەی مانگی 10 دەستپێبكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر ئەمڕۆ لەگەڵ ناردنی 120 ملیار دینارەكە، میزان موراجەعەی مانگی 10 ڕەوانەی بەغدا دەكرێت، كە ئەوەش داواكاریەكی وەزارەتی دارایی عیراقە، لەگەڵ ئەوەشدا وابڕیارە هەر لەم هەفتەیەدا كۆمپانیای سۆمۆ و وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق بكەن.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بە هەموو ئەگەرێك لەم هەفتەیەدا بڕیاری خەرجكردنی پارەی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم دەردەكرێت، لەگەڵ دەركردنی بریارەكە هیچ گرفتێك نامێنێت ئەگەر خەرجكردنی پارەكەش بكەوێتە دوای 25 ی مانگ چونكە پێشتر بڕیاری بۆ دەركراوە لەدوای 25ی مانگیش هەموو جۆرە حساباتێك دادەخرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









