ئاڵوگۆڕ لە قایمقامیەتی چەمچەماڵ؛ ئاسۆ بەکر شوێنی ڕەمک ڕەمەزان دەگرێتەوە

ئاسۆ بەکر و رەمک رەمەزان
SNN
لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئیداری و حکومی، ئاڵوگۆڕ لە پۆستی قایمقامی شارۆچکەی چەمچەماڵ کرا. لەو مەراسیمەدا بە فەرمی ڕەمک ڕەمەزان لە پۆستەکەی بەخشرا و ئاسۆ بەکر وەک قایمقامی نوێی شارۆچکەکە ناسێنرا و دەستبەکار بوو.
پشتیوانی بۆ قایمقامی نوێ
عەتا محەممەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ لە میانی ڕێوڕەسمەکەدا وێڕای سوپاسکردنی قایمقامی پێشوو، پیرۆزبایی لە ئاسۆ بەکر کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەموو پشتیوانییەکی دەبن بۆ ئەوەی بتوانێت لە ئەرکە نوێیەکەیدا سەرکەوتوو بێت و خزمەتی زیاتری خەڵکی ناوچەکە بکات.
قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی کۆمیسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ هەواڵێکی دڵخۆشکەری بۆ دانیشتووانی شارەکە ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد، لە سبەی دووشەممەوە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی قەرەبوو بەسەر ئەو هاووڵاتییانەی ناو شاری چەمچەماڵ کە بەهۆی لافاوەکەی ئەم دواییەوە زیانیان بەرکەوتووە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









