
بەفر
SNN
ئەمڕۆ دووشەممە 22/12/2025، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی، لەبارەی كەشوهەوای هەفتەی داهاتوو، ڕایگەیاندووە: “بە ویستی خودا، کۆتایی ئەم مانگە بە دیاریکراوی لە ڕۆژی 28/12/2025، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین بە ڕێژەیەکی باش ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، سەرەتا زیاتر شەپۆلێکی باراناوییە، چاوەڕوان دەكرێت بەفریش لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان ببارێت.”
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ڕاستەوخۆ دوای ئەو شەپۆلە، لەنێوان 1/1/2026 بۆ 5/1/2026، پێشبینی دەکرێت کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی جەمسەری باکوور بۆ سەر ناوچەکانمان درێژ ببێتەوە و شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین ڕووبکاتە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی باکووری ناوچەکە، لەم شەپۆلەدا یەکەم بەفربارینی ئەمساڵ بۆ سەنتەری بەشێک لە شارەکان چاوەڕوان دەکرێت.”
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









