نێردەی تایبەتیی ترەمپ بۆ عێراق: پێویستە سەرجەم گرووپە چەکدارەکان هەڵبوەشێنەوە

مارک ساڤایا و دۆناڵد ترەمپ
SNN-
مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق رایگەیاند، پێویستە پڕۆسەی هەڵوەشاندنەوە هەموو گرووپە چەکدارەکان لەخۆ بگرێت و گواستنەوەیەکی رێکوپێک و یاسایی بۆ ئەندامەکانیان بەرەو ژیانی مەدەنی زامن بکات.
ساڤایا لە پەیامێكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێكس” رایگەیاندووە: بە تەنیا نیشاندانی نیەت بەس نییە، داماڵینی چەک دەبێت هەمەلایەنە بێت و گەڕانەوە نەبێت و لەڕێی چوارچێوەیەکی نیشتمانی ڕوون و پابەندکەردا جێبەجێ بکرێت، ئەم پرۆسەیە دەبێت هەڵوەشاندنەوەی تەواوی گروپە چەکدارەکان لەخۆبگرێت و گواستنەوەیەكی رێكخراو و یاسایی ئەندامەکانیان بۆ ژیانی مەدەنی مسۆگەر بکات.
دەشڵێت: بەپێی دەستوری عێراق و سەروەری یاسا، هیچ حزبێكی سیاسی یان رێکخراو و تاکێک مافی خاوەندارێتی یان بەڕێوەبردنی پێکهاتەی چەکداری لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نییە، ئەم پرەنسیپە بە شێوەیەکی یەکسان لە سەرانسەری هەموو بەشەکانی عێراقدا جێبەجێ دەکرێت، بەبێ جیاوازی.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە دەسەڵاتی تایبەتی هەڵگرتنی چەک و بەکارهێنانی هێز دەبێت تەنها لەگەڵ ئەو دامەزراوە فیدراڵی و هەرێمە شەرعیانەدا بێت کە رێکخستن و فەرماندەیی و بەڕێوەبردنی هێزە چەکدارەکانی میللەتیان پێ سپێردراوە بۆ پاراستنی گەلی عێراق و بەرگریکردن لە سەروەری نیشتمانی.
ساڤایا، لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا ئاماژە بەوەشدەكات: عێراق ئەمڕۆ لەبەردەم دووڕیانێكی یەکلاکەرەوەدا وەستاوە، دەتوانێت بەرەو سەروەری و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و یەکڕیزی و سەروەری یاسا هەنگاوبنێت یان بە هەڵپەسێردراوی لە بازنەی پارچەپارچەبوون و ناسەمگیریدا بمێنێتەوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









