هاوسەرگیریکردنی کچە بارزانییەک و خوشکەزای ئەندام پەرلەمانێکی پێشووی ئەکەپە، میدیای تورکیای شۆککردووە

میدیای تورکیا بە هاوسەرگیریکردنی کچە بارزانـ.ـییەک و خوشکەزای ئەندام پەرلەمانێکی پێشووی ئـ.ـەکەپە
SNN
میدیای تورکیا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و فۆتۆکانی ئاهەنگکی ئەو دوو کەسایەتییە رایگەیاندووە، قەهرەمان زولفەقار ئیزۆل، خوشکەزای زولقەفار ئیزۆل، ئەندام پەرلەمانی پێشووی تورکیا، هاوسەرگیریی لەگەڵ نـ.ـازدار بـ.ـارزانی، کچی عەبدولکەریم بارزانی، ئامۆزا و نوێنەری مەسـ.ـعود بـ.ـارزانی کردووە.
هاوکات، لە ئاهەنگەکەدا بڕێکی یەکجار زۆر پارە بەسەر بوک و زاوادا هەڵدراوە، بەشێوەیەک کە پارەکان لە سندوقی گەورەدا کۆکراونەتەوە، میوانەکان لە چواردەوری بوک و زاوا کۆبوونەتەوە و رکابەریی ئەوەیان کردوو کامیان زێڕ و خشڵی گرانبەهاتر هەڵبدەن بەسەریاندا، لە کۆتایدا ئاڵتوون و پارەکان کێشران کە دەبێت هێندەی کێشی نـ.ـازداری بووکە خانبێت.
دیمەنی خشڵەکانی بوک و هەڵدانی پارە بەسەر بەسەر بوکدا بووەتە جێگەی شۆکی میدیاکانی تورکیا، نەک رووپەڕی ماڵپەڕەکان بەڵکو شاشەکانی ئەو وڵاتەی تەنیوە.
میدیای تورکیا باسلەوە دەکەن، لە ئاهەنگەکەدا پەیامی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی جەهەپە، خوێندراوەتەوە، کە پیرۆزبایی و دەستخۆشی بووە لە هەردوولا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پاش چەند کاتژمێرێک لە ئاهەنگگێڕان، دەستکراوە بە پێوانە و کێشانەی بڕی زێڕەکان بۆ نازدار بارزانی، بەگوێرەی نەریتی بارزانییەکان، هێندەی کێشی نازدار بارزانی زێڕی بۆ کڕدراوە.
باسی لەوەکردووە، ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکە بە ئامادەبوونی کەسوکاری زولفەقار ئیزۆل و کەسایەتییە دیارەکانی عەشیرەتی بارزانی، بە ئامادەبوونی هەزاران میوان لە شانلیئورفە ئەنجامدراوە، لە ئاهەنگەکەدا بڕێکی یەکجار زۆر پارە بەسەر بوک و زاوادا هەڵدراوە، بەشێوەیەک کە پارەکان لە سندوقی گەورەدا کۆکراونەتەوە، میوانەکان لە چواردەوری بوک و زاوا کۆبوونەتەوە و رکابەریی ئەوەیان کردوو کامیان زێڕ و خشڵی گرانبەهاتر هەڵبدەن بەسەریاندا.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









