پرۆژەی ڕووناكی لە سنووری هەولێر تووشی گرفت بووە و هاووڵاتیان بێ‌ كارەبا بوون

0
215

عەلی حەمە سەعید-SNN

لەگەڵ ئەوەی سەرۆكی حكومەت و بەرپرسانی پرۆژەی ڕووناكی بەڵێنی ئەوەیان بە هاوولاتیانی ئەو ناوچانەداوە كە كەوتوونەتە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناكییەوە كە كارەبای 24 كاتژمێرییان بۆ دابیندەكرێت و پارەی مۆلیدەنادەن، بەڵام ئەو بەڵێنە وەك خۆی جێبەجێنەكرا لە زۆرێك ناوچەكانی سنووری هەولێر هاووڵاتیان ڕۆژانە 10 كاتژمێر كارەبایان دەبڕێت.

عەبدوڵا عەلی مەنتك، یەكێك لە هاووڵاتیانی دانیشتووی كەسنەزان لەسنوری هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: هەر لەسەرەتای دەستپێكردنی پرۆژەی ڕووناكی و دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری تا ئەمڕۆ هیچ ڕۆژێك نەبووە بە بەردەوامی كارەبامان هەبووبێت هەر دەبێت لەڕۆژێكدا چەند جارێك كارەبا ببرێت و بێتەوە، بەتایبەت لە سەرەتای ئەم مانگەوە بڕای كارەبا زۆر زۆر بووە جاری واهەیە دەگاتە زیاد لە شەش كاتژمێر لە بڕانی كارەبا، بە بێ‌ ئەوەی كارەبای مۆلیدەشمان بۆ هەڵبكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم حاڵەتە تەنها لەم گەڕەكەی ئێمە نییە،بەڵكوو لە سنوری ناحییەی شەمامك كە خزم و دۆستمان لەوێن باس لەوەدەكەن كە ماوەی چەند ڕۆژێكە كارەبای 24 كاتژمێری زیاد لە 10 كاتژمێر دەبڕێت و مۆلیدەشیان بۆ هەڵناكرێتەوە، هاوكات بەرپرسانی كارەبای سنوری هەولێریش باس لەوەدەكەن كە فشارێكی زۆر لەسەر وێستگەكانی كارەبا هەیە بەهۆی زۆر بەكارهێنانی كارەبا لەلایەن هاووڵاتیانەوە لەم وەرزەدا.

ئەو هاووڵاتییەی كەسنەزان ئەوەشی خستەڕوو، بەرپرسانی حكومەت و پرۆژەی ڕووناكی لە سەرەتادا بەڵێنی ئەوەیان پێداین كە ئەم پرۆژەیە كارئاسانییان بۆ دەكات و كارەبای 24 كاتژمێری دابیندەكات و تەنها یەك پارەی كارەبا دەدەن، بەڵام ئێستا ڕازین بەوەی كە وەك جارانی لێبكرێتەوە چونكە ئێستا لەكاتی كارەبا بڕان دەبێت مۆلیدەی خۆمان بخەینە كار كە ئەوە تێچووی زیاترە، یاخود دەبێت پەنا بۆ كڕینی سیستەمی كارەبای وزەی خۆر ببەین كە ئەوەش تێچووی زۆرە و لەتواناماندا نییە، بۆیە بەڵێنەكانیان لەجێگەی خۆیاندا نەبوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this