
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم
عەلی حەمە سەعید-SNN
دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو SNNبڵاویكردەوە كە وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستێكە بۆ ئەوەی ئامادەی بكات و بینێرێت بۆ بەغغدا بەمەبەستی دەستكردنەوە بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی نوسراوێكی فەرمی لەو بارەیەوە دەركرد.
بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی تایبەت دەست SNNكەوتووە و ئەمڕۆ بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی دەرچووە ئاماژە بەوەكراوە، سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان ئاگاداركراونەتەوە كە لەماوەی (20) ڕۆژدا، خشتەی پلە و ناونیشانی وەزیفی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بنێرن بە مەبەستی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
ئەوەشهاتووە، وەزارەتی دارایی و ئابووری بە خشتەیەك ماف و شایستە داراییەكانی فەرمانبەرانی سەربازی و شارستانی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێرێت تاوەكو لەگەڵ پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی 2026ی عێراق، پەسەند بكرێت و پلەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەرزبكرێتەوە.
هەر بە گوێرەی بەشێكی دیكەی نوسراوەكەی ئەمڕۆی وەزارەتی دارایی، دەبێت سەرجەم وەزارەتەكانی هەرێم لە ماوەی (20) ڕۆژدا، تەواوی زانیارییەكان لەبارەی شایستە داراییەكانی فەرمانبەران بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بنێرن، بە پێچەوانەوە تووشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبن.

هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









