
هێزەکانی سوریای دیموکرات
SNN
پێکدادان و شەڕێکی قورس لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەکانی حکومەتی سوریا لە بەشێک لە گەرەکە کوردییەکان دەستیپێکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئێستادا پێکدادان و شەڕێکی توند لە میحوەرەکانی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەکانی حکومەتی سوریا بەردەوامە.
هاوکات، شەڕەکە دوای ئەوە دروستبووە کە گرژییەکان پەرەیانسەندووە، ئەوەش دوای ئەوەی کەمێک لەمەوبەر گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق هێرشیان کردە سەر بازگەیەکی ئاسایش لە بازنەی شیخان و بووە هۆی برینداربوونی دوو کارمەندی ئاسایش.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ – حەلەب لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەم هێرشە “بەردەوامییەکی روونی ئەو پەرەسەندنە ئەمنییە بێ کۆنترۆڵانەیە” کە مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی شارەکە و ژیانی مەدەنییەکان، دەریدەخات حکومەتی دیمەشق توانای کۆنترۆڵکردنی گروپە چەکدارەکانی خۆی نییە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاسایشی حەلەب جەختی کردووەتەوە: “حکومەتی دیمەشق بە بەرپرسیاری تەواوی ئەو دەستدرێژییانە دەزانین”.
پێشتریش هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە هەسەدە لە حەلەب رایگەیاند، لە هێرشێکی چەکداریدا کە کراوەتە سەر بازگەیەکی هاوبەشی هێزەکانیان و ئاسایشی گشتی لە “بازنەی شیحان” لە حەلەب، دوو کارمەندیان بریندار بوون.
بەپێی راگەیەندراوەکەی ئاسایشی حەلەب، هێرشەکە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی “حکومەتی کاتی”ـی سوریاوە ئەنجامدراوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









