ئەنجوومەنی وەزیران بۆ مووچە کۆدەبێتەوە؛ چارەنووسی سێ مووچە یەکلایی دەکرێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
SNN-
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و بەگوێرەی زانیارییەکان، پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەوەری سەرەکی دەبێت. لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی گفتوگۆ لەسەر چارەنووسی سێ مووچەی کۆتایی ساڵ و پابەندە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد دەکرێت.
بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 10
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری کۆتایی لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 دەدرێت. ئەم بڕیارە چاوەڕوانکراوە دوای ئەوە دێت کە هەرێمی کوردستان تەواوی پابەندییە داراییەکانی جێبەجێ کردووە، کە خۆی لە ڕادەستکردنی نەوت، ناردنی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی و پێدانی تەرازووی پێداچوونەوە دەبینێتەوە.
میکانیزمێک بۆ مووچەکانی کۆتایی ساڵ
سەبارەت بە چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 کە مەترسیی فەوتانیان لەسەرە، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو دەکرێت. ئامانج ئەوەیە شایستە داراییەکانی ئەو دوو مانگە بۆ مووچەخۆران گرەنتی بکرێت، تەنانەت ئەگەر دابەشکردنەکەشیان بکەوێتە ساڵی ئایندە، بۆ ئەمەش وردبینی لە “حەق و حیسابات”ـی دارایی ئەمساڵی نێوان هەردوو حکومەت دەکرێت.
سیناریۆی قەرز و مێژووی فەوتانی مووچە
ترس لە فەوتانی مووچە لە کاتێکدایە کە لە ساڵی 2023 سێ مووچە و لە ساڵی 2024ـیش یەک مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم فەوتا. وەک دەرچەیەک بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم سیناریۆیە بۆ دوو مووچەی کۆتایی 2025، یەکێک لە پێشنیازەکان ئەوەیە حکومەتی هەرێم پارەی مووچە لە بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) بە قەرز وەربگرێت و لە ساڵی داهاتوودا حکومەتی عێراق ئەو قەرزانە پاکتاو بکات.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









