
SNN-
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە داراییەکان، نرخی زێڕ و زیو بەرزترین پێوانەی مێژووییان تۆمار کرد و لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە بەربەستەکان شکێنران و نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 گەیشتەوە 1,000,000 دینار.
بازدانی نرخەکان لە بازاڕی ناوخۆ
لە بازاڕی زێڕەنگەرانی عێراق و هەرێمی کوردستان، نرخی زێڕ بازدانێکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و لە ماوەی تەنیا یەک ڕۆژدا هەر مسقاڵێک 12,000 دینار چووەتە سەر نرخەکەی. لە ئێستادا مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە 1,000,000 دینار، عەیار 21 بە 891,000 دینار و عەیار 18 بە 763,000 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتریش دەکرێت.
هەڵکشانی زێڕ و زیو لە جیهاندا
لەسەر ئاستی جیهان، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو 80 دۆلار بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 4,484 دۆلار. هاوکات نرخی یەک ئۆنسە زیو لە بازاڕەکاندا بە 69 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەمەش بەرزترین ئاستی مێژووییە بۆ کانزاکان کە لەم دوو ڕۆژەدا تۆمار کراوە.
نرخی زیو و لیرە لە کوردستان
هاوتەریب لەگەڵ زێڕ، نرخی لیرە و کانزاکانی دیکەش بەرزبوونەتەوە؛ نرخی یەک لیرەی خلیجی گەیشتووەتە 921 دۆلار و یەک کیلۆ زیویش لە جۆری مەڕمەڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بە 2,275 دۆلار دەفرۆشرێت، لەکاتێکدا نرخی کیلۆیەک زیو لە بۆرسەی جیهانی بە 2,212 دۆلارە.
گرژییەکان و سوودی بانکی
شارەزایان هۆکاری ئەم شەپۆلە نوێیەی بەرزبوونەوەکان بۆ زیادبوونی گرژییە سیاسییەکانی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا دەگەڕێننەوە، جگە لەوەی پێشبینییەکانی کەمکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی فیدراڵیی ئەمریکاوە لە ساڵی نوێدا، پاڵپشتییەکی بەهێزی بۆ بەرزبوونەوەی بەهای کانزاکان دروست کردووە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
17كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









