سودانی بۆ ڕێككەوتنی نەوت و داهات و مووچەی ساڵی 2026ی هەرێم بڕیاریدا

SNN
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕێککەوتنی نەوتی و داهاتی نانەوتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان درێژکردەوە و بۆ ساڵی نوێش کاری پێ دەکرێت و بەو پێیەش تا پەسەندكردنی پشكی بودجەی هەرێم لە بودجەی 2026ی عێراق ناردنی مووچە وەك ڕابردوو بەردەوام دەبێت.
میدیای فەرمی پارتی لە زاری سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردرا ڕێککەوتنی نەوتی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی داهاتووش درێژ بکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دەستکاری نەکراوە و وەک خۆی دەمێنێتەوە؛ واتا مانگانە ئەو بڕە پارەیە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت لە بەرانبەر خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەك خۆی دەمێنێتەوە تا پەسەندكردنی بودجە.
سەبارەت بە چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا هیچ بڕیارێکی لەبارەوە نەدراوە.
درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی نەوتی لە کاتێکدایە ماوەی یاسایی بودجەی سێ ساڵەی عێراق (2023-2025) لە کۆتایی ئەمساڵدا تەواو دەبێت. پێشتر حەمید شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاندبوو، ڕێککەوتنەکە نوێ دەکرێتەوە و هیچ کێشەیەکی لەبەردەمدا نییە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









