هۆشداریی لەبارەی کەشوهەواوە دەدرێت و هەوری سوپەرسێڵ بەڕێوەیە

SNN
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و سەرەتا شەپۆلەکە مامناوەند دەبێت دواتر دەگۆڕێت بۆ شەپۆلێکی بەفر و بارانی بەهێز.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند، لە 28ـی كانوونی یەكەم، شەپۆلێكی باران و بەفر ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات، لە قۆناغی یەكەمدا شەپۆلەكە لە شەپۆلێكی بەفر و بارانی مامناوەند گۆڕاوە بۆ شەپۆلێكی بەفر و بارانبارینی بەهێز.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو شەپۆلە بۆ تەواوی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان جێگیر بووە، داوا لەلایەنە پێوەندارەكانی دەكەم ئامادەكاری بكەن بۆ هەر ڕووداوێكی نەخوازراو، چونكە ئەگەری هەیە بەهۆی دابەزینی زیاتری پەستانی هەوا و دروستبوونی بارستە هەوری زەبەلاح كە بە هەوری سوپەرسێڵ ناسراوە، تاوەبارانی خێرا و بەلێزمە لە هەندێ كاتدا بەشێك لە ناوچەكانی هەرێم بگرێتەوە.
جەختیکردەوە، پێشبینی دەكرێت لە هەندێك ناوچە 200 ملم باران ببارێت، ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لە سنووری پارێزگای هەولێرو دهۆک نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە وکەرکووک و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین نمەبارانی پچر پچر بەردەوام دەبێت و لە دوای نیوەرۆوە کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێش ئاشکرایکردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و هەندێک کات نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرماش لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیک دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ :16 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
4كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
45 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
45 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









