مەترسیی دواکەوتنی پارە؛ ئەگەر ئەمڕۆ مووچە نەیەت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

مووچەی مانگی 10
SNN
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی کەناڵ8، ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی 10 لە بەغداوە دەستیپێکردووە، بەڵام بەهۆی پشووە فەرمییەکانەوە ئەگەر پارەکە ئەمڕۆ نەگات، پرۆسەکە بۆ هەفتەی داهاتوو دوادەکەوێت.
ئەمڕۆ کۆتا دەرفەتی ئەم هەفتەیەیە
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەگەر ئەمڕۆ چوارشەممە بەغدا پارەی مووچە تەمویل نەکات، ناردنی پارەکە دەکەوێتە رۆژى یەکشەممەی هەفتەى داهاتوو (28ـى کانوونى یەکەم)، هۆکارەکەشی ئەوەیە سبەی پێنجشەممە بەبۆنەی جەژنی کریسمسەوە پشووی فەرمییە.
هەولێر چاوەڕێی بەغدایەە
لە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستانەوە ڕاگەیێنراوە، هەموو ڕێکارەکانى ناردنى مووچەى مانگى 10 تەواو کراون و تەنیا چاوەڕێى بەغدان بۆ ئەوەى تەمویلی پارەکە بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتی دیاریکراوی ناردنەکە لای ئەوان روون نییە.
پشووی کریسمس و دواکەوتنی رێکارەکان
وەزارەتى دارایی و ئابووریى حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتڕاستی دەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی رۆژى پێنجشەممە (25ـى کانوونى یەکەم) پشووی لەدایکبوونی مەسیحە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەگەری زۆرە ناردنی مووچە بکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو و رۆژی یەکشەممە پارەکە بگات.
دابەشکردنی مووچە لە پشووی سەری ساڵدا
سەرچاوەکانی وەزارەتی دارایی دڵنیایی دەدەن کە هەرکاتێک پارەکە بگات، ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و تەنانەت ئەگەر بکەوێتە پشووەکانی سەری ساڵیشەوە، پرۆسەی دابەشکردن ناوەستێت و مووچە دواناخرێت.
رادەستکردنی داهاتی نانەوتی
ئەم پێشهاتانە لەکاتێکدایە، رۆژى دووشەممەى ئەم هەفتەیە، وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان بڕی 120 ملیار دینارى وەک داهاتى نانەوتى بۆ مانگى تشرینى یەکەم بەشێوەى کاش خستە سەر هەژمارى بانکیى وەزارەتى دارایی عێراق لە لقى هەولێرى بانکى ناوەندى.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








