“وەزارەتی سامانە سروشتییەكان داوای لە وەزارەتی نەوتی عێراق كردووە بەشەنەوتی 20 هەزار خێزانی هەڵەبجە ببڕێت”

نەوتی سپی
عەلی حەمە سەعید-SNN
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات كە وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان، لەبری تەواوكردنی بەشە نەوتی سپی پارێزگای هەڵەبجە، بەڵام داوای لە وەزارەتی نەوتی عێراق كردووە بەشە نەوتی زیاتر لە 20 هەزار خێزانی هەڵەبجە ببڕێت.
كاوە عەلی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی بە SNNی ڕاگەیاند: وەزارەتی سامانەسروشتییەكان داوای لە وەزارەتی نەوتی عێراق كردووە ناردنی بەشە نەوتی پارێزگاكان بەپێی ژمارەی دانیشتووان بێت لەكاتێكدا ساڵانە وەزارەتی نەوتی عێراق 250 هەزار بەرمیل نەوتی رەوانەی هەرێم كردووە لەو بڕەش 26 هەزار و 250 بەرمیل نەوتی پشكی پارێزگای هەڵەبجە بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم ساڵ هەمان نوسراو لە وەزارەتی نەوتی عێراق هاتووە بەڵام وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان لە 10/12/2025 نوسراوی بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق كردووە كە ئەو دابەشكارییە بگۆڕێت بە پێی ژمارەی دانیشتووان و ژمارەی خێزان دابەش بكرێت، بەو هۆیەشەوە بەشەنەوتی پارێزگای هەڵەبجە لە26 هەزار و 250 بەرمیل نەوتەوە بۆ تەنها پێنج هەزار و 770 بەرمیل نەوت كەم دەكرێتەوە و بەوهۆیەشەوە 20 هەزار و 480 بەرمیل نەوت لە پشكی هەڵەبجە دەبڕدرێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوتی خام بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی ناوخۆیی وەردەگرێت، دەكرا بەشە نەوتی پارێزگاكانی زیاد بكردایە كە لەبنەڕەتدا بە پێی نوسراوی ژمارە 550 لە 17/7/2025 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئەو مەبەستە گل دەدرێتەوە، بەڵام تا ئەمڕۆ بەداخەوە نە داهاتی دیارە نە نرخ دابەزیوە بۆ نەوتی سپی وپێداویستییەكانی دیكە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









