
SNN-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحەوە، پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە یەکێتی بە ئەرکی خۆی دەزانێت داکۆکیکاری مافەکانیان بێت.
پیرۆزبایی جەژن
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: “بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت) پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، هیوادارم جەژن لە خۆشی و شادیدا بەسەرببەن.”
بەڵێنی پشتیوانی
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، بافڵ تاڵەبانی بەڵێنی پشتیوانیی یەکێتی بۆ کریستیانەکان دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند: “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێت پارێزەر و داکۆکیکاری سەرسەختی کریستیانەکان بێت، تاوەکو لە سەرجەم دامەزراوەکانی وڵاتەکەماندا مافەکانیان پارێزراوبێت و نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی خۆیان بکەن.”
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









