
SNN-
شارەزایەکی بواری کەشناسی، کەشی هەفتەی داهاتوو ئاشکرادەکات و لە چەند رۆژێکدا، بەفر دەبارێت.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە ئەنجامی کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی جەمسەری باکوور کە بارستەهەوایەکی ساردی لەگەڵدا دەبێت، لە ئێوارەی رۆژی دووشەممەوە 29ـی 12ـی 2025، شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەی گەرمی بە رێژەی 8 تا 12 پلە بە جیاوازیی ناوچەکان، نزمدەبێتەوە، لەگەڵ بارینی بەفر لە سەنتەری شارەکاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی کاریگەریی ئەو بارستەهەوایە، لە سنووری پارێزگای دهۆک و هەولێر، لە بەرزیی 500 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە و لە سنووری ئیدارەی راپەڕین لە بەرزیی 600 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە و لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و باکووری ئیدارەی گەرمیان، لە بەرزیی 700 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەفر دەبارێت.
ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی دەشڵێت، کاریگەریی شەپۆلی بەفربارینەکە، تاوەکو بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە، 30-12-2025، بەردەوامیی دەبێت و کاریگەریی شەپۆلی سەرما، شەختە و بەستن، تاوەکو کۆتایی هەفتە و رۆژی هەینی 2-1-2026، بەردەوامیی دەبێت و پلەی گەرمی لە شەواندا، لە ناوچە شاخاوییەکان 8 تا 15 پلە بۆ ژێر سفری سەدی نزمدەبێتەوە و لە سەنتەری شارەکان و ناوچە نزمەکان، 2 تا 5 پلە بۆ ژێر سفری سیلیزی، رێژەی بارینی بەفر لەم شەپۆلەدا، بەگوێرەی بەرز و نزمییەکان لە 5 تا 60 سانتیمەتر، ئەگەر هەیە.
سەنتەری بەشێک لەو شار و شوێنانەی ئەگەری بەفربارینیان دەبێت لەم شەپۆلەدا: (سەنتەری شاری سلێمانی، دهۆک، زاخۆ، سۆران، سیدەکان، شەقڵاوە، رەواندز، ئاکرێ، بارزان، قەسرۆک، کۆیە، رانیە، قەڵادزێ، بەرزنجە، چوارتا، ماوەت، عەربەت، چەمچەماڵ، سەنگاو، بازیان، سورداش و قەرەداغ) لەگەڵ زۆر شوێنی دیکە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









