
SNN
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، کە ئەو دوو کەسەی بە بەردەوامی دزییان لە خوێندنگەیەکی ڕانیە دەکرد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی ڕانیەوە دەستگیرکران.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، دوای ئەوەی هاووڵاتیەک لە 18ی ئەم مانگە سەردانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕانیەی کرد و سکاڵای تۆمارکرد کە بەوتەی خۆی “لە فرۆشگای خوێندنگەی سەفین و ڕاپەڕین دزی لێ کراوە پارەیەکی زۆر و خواردنی فرۆشگاکەیان لێ دزیووە”، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین بە هاوڪاری بەشی پۆلیسی فریاڪەوتنی ڕاپەڕین دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد و لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا و بە وتەی خۆیان “لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2023 تا 20ی ئەم مانگە، بە کاتی جیاجیا بەڕێـــژەیــەکــی زۆر کــە نەتوانراوە هـەژمــار بکرێت دزیــان لەفرۆشگای ناوبراو کردووە و پارەیەکی زۆر و خواردنی فرۆشگاکە یان دزیووە”.
باسی لەوەشکردووە: نەهێشتنی تاوانی ڕانیە ناسنامەی تۆمەتبارەکانی ئاشکرا کردووە بەناوەکانی (ئـ.ر.هـ) و (ئـ.ح.أ) یەکێکیان نەوجەوانە و ئەوەی تریان تەمەنی لەسەرووی 18 ساڵەوەیە هەردووکیان لە ڕەگەزی نێرن، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 443 لە یاسایی سزادانی عێراقی تۆمەتباران ڕاگیران و، لێکۆڵینەوەش لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









