
بەفر
SNN-
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی بە SNNـی راگەیاند، لەماوەی نیوەڕۆ بۆ کاتژمێر 9ـی سبەینێ شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە، لە سەنتەری شاری سلێمانی هەندێک کات باران و بەفر بە تێکەڵی دەبارێت و ئەگەرێکی بەهێزە بەفری تەواویش ببارێت، بە هۆکاری زووگەیشتنی سەرما بەهێزەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوچەی جیاجیاش، ئەگەری روودانی لافاو هەیە و دەبێت حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار ئامادەکاری بکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.
هاوکات، بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان بەگشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی کاتەکاندا دەبارێت، لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاویە بەرزەکان بەفر بارین بەردەوامی هەیە، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەکان تێکەڵەی باران و وردە بەفر (کڕێوە) ببارێت.
کەشناسی باسی لەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ پێنج پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، بارانی مامناوەند لە هەموو ناوچەکاندا دەبارێت لە هەندێ کات و شوێن رێژەی دابارین زیاد دەکات بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، بەفر بارین بەردەوام دەبێت لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاویە بەرزەکان، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەکان تێکەڵی باران و وردە بەفر (کڕێوە) ببارێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









