حەلبوسی داوای 200 ملیار دینار دەکات، لەبەرامبەر وازهێنانی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان

مشعان جبوری و محەمەد حولبوسی
SNN
مشعان جبوری، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق ئاماژە بەوە دەکات: محمەد حەلبوسی داوای (200) ملیار دینار لەو كاندیدە دەكات پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەردەگرێت، بە بیانوی ئەوەی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا خەرجی كردووە.
جبوری لە سەكۆی “ئێكس” بەبێ ئەوەی ناوی حەلبوسی بهێنێت، نوسیویەتی: ئاشكرابوو كە هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە كورسی سەرۆکایەتی کۆمار تەنها داڵغەیە، ناپاكی لەگەڵ هاوبەشەكانی و سەركردەكانی حزبەكەی و دوورخستنەوەی ركابەرەكانی دادی نەدا.
بە راست و چەپدا بەلێنی دا، سازشی كرد بەڵام بێ سوود بوو. كاتێكیش دركی بەوەكرد سەرۆكی پەرلەمانی بۆ نابێت، ئێستا کاندیدێکی دەوێت بەڵێن بدات ئەو ٢٠٠ ملیار دینارەی بداتەوە گوایە لە بانگەشەی هەڵبژاردندا خەرجی کردووە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









