بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو: 100ملیۆن مەتر سێجا ئاو زیادیکردووە

SNN-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان ئاماری کاریگەریی دوایین شەپۆلی بارانبارین و لافاوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەڕێژەیەکی بەرچاو داهاتی ئاو لە سەرچاوەکانەوە زیادیان کردووە و ئاستی کۆگاکردنی ئاو لە بەنداوەکان بەرزبووەتەوە.
ئاماری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوە گەورەکان
بەگوێرەی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، تەنیا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا و بە کاریگەریی ئەم شەپۆلە، لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان زیاتر لە 100 ملیۆن مەتر سێجا داهاتی ئاو کۆگاکراوە. لەسەر ئاستی بەرزیی ئاویش، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان 85 سانتیمەتر و بەنداوی دەربەندیخان 60 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە، هاوکات لە بەنداوی گۆمەسپان ئاستی ئاو 60 سانتیمەتر و لە بەنداوی دهۆکیش 16 سانتیمەتر زیادی کردووە.
دۆخی بەنداوە بچووکەکان و پڕبوونیان
سەبارەت بە بەنداوە بچووکەکانی سنووری گەرمیان، سلێمانی، هەولێر و دهۆک، بەڕێوەبەرایەتییەکە دڵنیایی داوە کە سەرجەمیان بە سەلامەتی شەپۆلی لافاوەکەیان تێپەڕاندووە. زۆربەی ئەو بەنداوە بچووکانە پڕبوون لە ئاو و ئەوانی دیکەشیان بڕێکی زۆر ئاویان تێدا کۆگاکراوە و ئاستیان بەرزبووەتەوە.
پێشوازی لە ساڵی نوێ بە دۆخێکی ئاویی باشەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەکان ئاماژەی بەوە کردووە کە کاریگەریی ئەم شەپۆلە بۆ ڕۆژانی داهاتووش بەردەوام دەبێت و داهاتی ئاو بۆ بەنداوە گەورەکان زیاتر دەکات. بەمەش هەرێمی کوردستان بە کەشێکی تەڕ و دۆخێکی باشی ئاوییەوە پێ دەنێتە ساڵی نوێوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









