
قوباد تاڵەبانی
SNN-
بەهۆی ئەو زیانانەی بەهۆی لافاوەوە بەر بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی کەوتووە، جێگری پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند کە لەسەر بڕیاری جێگری سەرۆکوەزیران، هەنگاوی بەپەلە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان دەنرێت و شوێنی مانەوەیان بۆ دابین دەکرێت.
تەرخانکردنی یەکەی نیشتەجێبوون
شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی لە میانەی بەسەرکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان ڕایگەیاند، سەبارەت بەو ماڵانەی بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە یان مەترسییان لەسەرە، لەسەر ڕاسپاردەی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، ڕەزامەندی دراوە لەسەر تەرخانکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆیان. ئەم بڕیارە وەک چارەسەرێکی کاتی بۆ ماوەی چەند مانگێک دەبێت تاوەکو گرفتە سەرەکییەکەیان بۆ چارەسەر دەکرێت، چونکە بەلای حکومەتەوە سەلامەتیی هاونیشتمانییان لە هەموو شتێک گرنگترە.
زیانەکانی پردی خەلیفاوا
لە بەشێکی دیکەی بەسەرکردنەوەکەیدا، جێگری پارێزگار پردی گەڕەکی خەلیاوای بەسەرکردەوە کە بەهۆی شەپۆلی لافاوەکەوە زیانی بەرکەوتووە، لەوبارەیەوە ڕایگەیاند کە تیمەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵدەدەن چارەسەرێکی خێرا بۆ چاککردنەوەی پردەکە بدۆزنەوە بۆ ئەوەی هاتوچۆی هاووڵاتییان ئاسایی ببێتەوە.
هۆشداری توند بۆ بەڵێندەران
سەبارەت بە کێشەی ژێرخانی گەڕەکی خەلیفاوا، شاهۆ عوسمان گرنگترین پرسی بە پڕۆژەی ئاوەڕۆی گەڕەکەکە دانا و ئاماژەی بەوە کرد کە پڕۆژەکە بە بەڵێندەرێک سپێردراوە بەڵام کارەکانی تەواو نەکردووە و بە فەرمی هۆشداری دایە بەڵێندەرەکە کە دەستبەجێ دەست بە کارەکانی بکاتەوە، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









