
عەلی حەمە سەعید-SNN
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات ئەو سیاسەتەی پارتی گرتوویەتییە بەر تەنها خزمەت بە دووبەرەكی ناوماڵی كورد دەكات، چونكە پارتی هەموو شتێك بە حەڵاڵ بۆخۆی دەزانێت بەڵام بۆ یەكێتی حەرامە ئەمەش جێگای قەبوڵكردن نییە.
ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی پارتی و سەرۆكی ئەو حزبە بانگەشەی بۆ دەكات هیچ خزمەت بە كۆدەنگی ناوماڵی كورد ناكات، چونكە پارتی كاتێك كۆمەڵێك مەرج لەسەر دیاریكردنی كەسێك بۆ سەرۆككۆمار دادەنێت واباشاترە هەمان مەرجیش لەسەر كاندیدی جێگری سەرۆكی پەرلەمان دابنێت، چونكە ئەگەر سەرۆك كۆمار پشكی كوردبێت ئەوا جێگری سەرۆكی پەرلەمانیش بەهەمان شێوە پشكی كوردە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو خولەكانی پەرلەمان پارتی بەبێ گەڕانەوە بۆ كۆدەنگی كورد و لایەنە سیاسییەكان كەسێكی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان دیاریكردووە وەك ئەوەی سەرۆكی ئەو حزبە ئەمڕۆ داوای ئەوە دەكات دەبێت بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كۆدەنگی ناوماڵی كوردی لەسەر بێت، بەلام بیریان چووە پارتی دیاریكردنی كەسێك بۆ جێگری سەرۆكی پەرلەمان بە بێ گەڕانەوە بۆ كورد بە حەڵاڵ دەزانێت بەڵام ئەگەر یەكێتی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دیاری بكات دەبێت كۆدەنگی لەسەر بێت ئەگەر وانەبێت ئەوە حەرامە.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی پارتی دەیەوێت جێگای قبوڵكردن نییە، چونكە هەمیشە یەكێتی نەرمی نواندووە، بەڵام ئەم نەرمی نواندنەش سنوری خۆی هەیە، بۆیە ئەو سیاسەتەی پارتی گرتویەتییە بەر هیچ خزمەتێك بە كۆدەنگی كورد ناكات و زیاتر پەرتەوازەی ناوماڵی كوردی لێدەكەوێتەوە كە ئەوان لەوەش بەرپرسیار دەبن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









