
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە هەیبەت حەلبوسی دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هیوای خواست کە پێکەوە کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتن
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: “بەبۆنەی هەڵبژاردنتان و بەدەستهێنانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم و هیوادارم لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە چارەنووسساز و نیشتمانییەدا سەرکەوتووبن.”
بانگەوازێک بۆ هاوکاری و چارەسەرکردنی کێشەکان
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئومێدی خواست کە سەرۆکایەتیی نوێی پەرلەمان وەک یەک تیم کاربکات بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان دەسەڵاتەکانی دادوەری، یاسادانان و جێبەجێکردن.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە: “ئومێدمان پێتانە کاربکەن بۆ یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشێتی و پاراستنی ئامانجە باڵاکانمان.”
لە کۆتاییدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتیکردەوە، “بەدڵنیاییەوە بە پێکەوەیی و لێکتێگەیشتنمان دەتوانین سەقامگیریی وڵاتەکەمان بپارێزین و خواستەکانی هاوڵاتییان بهێنینەدی.”
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









