
بافڵ جەلال تاڵەبانی
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە بەڕێز عەدنان فەیحان دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
پیرۆزبایی و هیوای خزمەتکردن
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: “بەبۆنەی هەڵبژاردنتان و بەدەستهێنانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم و هیوادارم لەم بەرپرسیارێتییەدا بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانیی خزمەتی گەل و وڵاتەکەمان بکەن.”
بەڵێنی پشتیوانیی یەکێتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لەسەر ئامادەیی یەکێتی کردەوە بۆ هاوکاری و پشتیوانی لە سەرۆکایەتیی نوێی پەرلەمان و ڕایگەیاند: “ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پەرۆشییەوە پشتگیر و هاریکار دەبین بۆ پتەوکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەیی، لەپێناو خزمەتکردنی خەڵک و بەهێزترکردنی دەسەڵاتی یاسادانان و پابەندبوون بە دەستوور، بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان و پاراستنی سەقامگیریی وڵات.”
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









