ئۆجەلان پەیامی سەری ساڵی دەبێت و قسەی بۆ هەسەدە هەیە

نوێترین وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان
SNN
لەم دوا ساتانەی ساڵی 2025ـدا، جارێکی دیکە سەرنجەکان دەچنەوە سەر دورگەی ئیمراڵی. میدیاکانی تورکیا باس لەوە دەکەن کە ئەمڕۆ عەبدوڵا ئۆجەلان بێدەنگی دەشکێنێت و لە پەیامێکی تایبەتدا بەبۆنەی سەری ساڵەوە، نەخشەڕێگایەک بۆ دۆخی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات دەخاتە ڕوو.
ناوەڕۆکی پەیامەکەی ئۆجەلان
بەگوێرەی زانیاریی میدیاکانی تورکیا و سەرچاوە نزیکەکان لە پارتی دەم و پەکەکە، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە پەیامێک بڵاوبکاتەوە. زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە پەیامەکە تەنیا پیرۆزبایی نییە، بەڵکو جگە لە باسکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، بەشێکی تایبەتی تەرخان کردووە بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، هەرچەندە تا ئێستا ناوەڕۆکی داواکارییەکەی ئۆجەلان بۆ ئەو هێزانە بە نادیاری ماوەتەوە.
وادەی ڕێککەوتنەکە بەرەو کۆتایی دەچێت
گرنگیی ئەم پەیامە لەوەدایە کە هاوکاتە لەگەڵ دۆخێکی هەستیار لە سووریا؛ تەنیا دوو ڕۆژ ماوە بۆ کۆتاییهاتنی وادەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازار. ئەم ڕێککەوتنە کە پێشتر لەنێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ڕاگوزەری سووریا واژۆ کراوە، ئێستا لە قۆناغێکی یەکلاکەرەوەدایە و چاوەڕوان دەکرێت پەیامەکەی ئۆجەلان کاریگەری لەسەر ئاڕاستەی ڕووداوەکان هەبێت.
سەردانەکەی دیمەشق بۆ کاتێکی دیکە دواخرا
لە لایەکی دیکەوە و وەک بەشێک لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان، بڕیار بوو دوێنێ دووشەممە شاندێکی باڵای دەسەڵاتی خۆسەر بە سەرۆکایەتی مەزڵوم عەبدی سەردانی دیمەشق بکەن و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی سووریا کۆببنەوە. بەڵام فەرهاد شامی، گوتەبێژی هەسەدە ڕایگەیاند کە سەردانەکە بەهۆی “کێشەی تەکنیکی”یەوە ئەنجام نەدراوە و دواخراوە. ناوبراو جەختی کردەوە کە گفتوگۆکان بەردەوامن و بەمزووانە وادەیەکی نوێ بۆ دیدارەکە دیاری دەکرێت.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









