مەسعود بارزانی: کشانەوەی دکتۆر شاخەوان لەبەرژەوەندیی گەلی کوردستان و پارتی بوو

مەسعود بارزانی
SNN-
مەسعود بارزانی، لە پەیامێکدا پێزانینی خۆی بۆ دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا دەردەبڕێت و دەستخۆشیی لێدەکات بۆ ڕۆڵی کارا و ماندووبوونی لە کارە حزبی و پەرلەمانییەکانیدا. هاوکات، هۆکاری کشانەوەی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕووندەکاتەوە.
پێزانین بۆ ڕۆڵی کارا
مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: “پێزانینێکی زۆرم بۆ دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا هەیە… دەستخۆشیی لێ دەکەم کە ئەرک و کارەکانی بە ڕۆحێکی نیشتیمانپەروەرانە ئەنجام داوە، هەمیشە بە باشی پابەندی ڕێکارەکان و دیسپلینی حزبی بووە و جێگەی متمانە بووە.”
هۆکاری کشانەوە
سەبارەت بە کشانەوەی لە خۆپاڵاوتن، مەسعود بارزانی ڕایگەیاند: “بەرژەوەندیی گەلی کوردستان و پارتی وای دەخواست کە دکتۆر شاخەوان لە پڕۆسەی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خۆی بکشێنێتەوە.”
“جێی متمانەی ئێمەیە”
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، مەسعود بارزانی دووپاتیکردەوە کە دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا “ڕۆڵەیەکی ئازا و شایستەی ئەو میللەتەیە” و دڵنیایی دا کە “لە هەر شوێنێک و هەر پلەیەکدا بێت، کوڕی پارتییە و ئەرک و کاری خۆی بە باشترین شێوە جێبەجێ دەکات و جێی متمانەی ئێمەیە.”
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









