
مووچە
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ كۆتایی هاتنی ساڵی 2025 و هاتنی ساڵی نوێی 2026، بەڵام هێشتا كابینەی مەسروبارزانی بەردەوامە لەكارەكانی و لەماوەی حەوت ساڵی تەمەنی ئەو كابینەیەدا 34 مووچەی فەرمانبەران یان بە لێبڕین دابەشكراوە یاخود هەر دابەشنەكراوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNلە دوای دەستبەكاربوونی مەسروبارزانی وەك سەرۆكی حكومەت، كە لەگەڵ دەستبەكاربوونیدا بەڵێنی ئەوەیدا كە مانگانە لەكاتی خۆیدا بەبێ دواكەوتن مووچە دابەشدەكرێت، بەڵام نەك ئەو بەڵێنەی نەبردە سەر بەڵكوو دۆخی ژیانی مووچەخۆرانی زۆر خراپ كرد ئەوەش بەهۆی دابەشنەكردنی مووچە و لێبڕینی بەشێكی زۆری مووچەی فەرمانبەران.
ئاماژە بەوەشكراوە،لە كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسروور بارزانی لە حەوت ساڵی تەمەنیدا 34 مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم یان دابەشنەكراون یاخود بە لێبڕین دابیەشكراون، بەجۆرێك لە ساڵی 2018 چوار مووچە لە كابینەكەی مەسروور بارزانی بە لێبڕینی لە%18 دابەشكرا، پاشان لە ساڵی 2019 سێ مووچە بە 21٪ دابەشكراو مووچەیەكی دیكەش بە لێبڕینی 18٪ دابەشكراوە، هاوكات لەساڵی 2020 حەوت مووچە بەسەریەكەوە دابەش نەكرا، ساڵی 2021 شەش مووچە بە لێبڕینی 21٪ دابەشكرا.
لە بەدواداچوونەكانی SNNئەوەشهاتووە، ساڵی 2022 بەتەواوی مووچە دابەشكرا ئەویش بە داواکەوتنەوە، بەڵام لە ساڵی 2023 مووچەی مانگی 7 و 8 و 9 و 10، 11، 12 دابەشنەكران و ناویان لێنرا مووچەی پاشەكەوتكراو، پاشان لە ساڵی 2024 مووچەی مانگی 12 دابەش نەكرا، لەمساڵیشدا كە ئەمڕۆ كۆتا ڕۆژە تەنها تا مووچەی 10 مانگ دابەشكراوە و مووچەی مانگەكانی 11 و 12 دابەشنەكران.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








