
ساڵح موسلیم
ساڵح موسلیم، ئەندامی ئەنجومەنی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات “پەیەدە” لە چاوپێکەوتنێکدا رایدەگەیەنێت، تورکیا هەموو هەوڵێک دەدات ئاستەنگ بۆ رێککەوتنی 10ئازار دروست بکات و دژی ئەو رێککەوتنەیە.
ساڵح موسلیم لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵکەناڵی عەرەبیە رایگەیاندووە، هەڕەشەكانی توركیا نوێنین و هەر لەسەرەتاوە بەجۆرەها شێواز هەوڵی داوە سەقامگیری نەبێت لە سوریا تەنها بەوشێوەیە بێت كە لە بەرژەوەندی خۆیدایە.
ئاماژەی بەوەکردووە، توركەكان دژی رێككەوتنی (10)ی ئازارن لەبەرئەوەی ئەوان بەشدارنەبوون و بەشێك نەبوون لێی و بەسەرپەرشتی ئەمریكا كرا، بۆیە لەسەرەتاوە لەگەڵى نەبوون و تائێستاش بەشێوازی جۆراوجۆر بەربەستی بۆ دروست دەكەن لەڕێی دروستكردنی فشار بۆ سەر حكومەتی سوریا.
لەبارەی هۆكاری دواخستنی سەردانەكەی مەزڵوم عەبدیش بۆ دیمەشق، وتوویەتی: “پێموایە دۆخی كەش و هەواو دۆخی دیمەشق بووەتە هۆی دواخستنی سەردانەكە”.
روونیکردووەتەوە، ئەوان پێداگرن لەسەر واژوكردنی رێككەوتنەكە بە یەكجاری لەژێر سەرپەرشتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئەوەش توركیای نیگەران كردووەو وایلێكردوون بەم دواییە بەشێوازی جیاواز هەوڵی ناشرینكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات بدەن و هەرجارە تۆمەتێكی بۆ دروست بكەن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









