مارکا ساڤیا پەیامێکی توندی ئاڕاستەی “گەندەڵکارانی” عێراق دەکات

مارک ساڤیا نێردەی ترەمپ لە عێراق
SNN
مارک ساڤایا، نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا لە عێراق بەبۆنەی ساڵی نوێوە پەیامێکی پیرۆزبایی و هۆشداریی ئاراستەی گەلی عێراق و لایەنە جیاوازەکان کرد، دەڵێت : “کۆتایی بە گەندەڵی و چەکی بێسەروبەرە دەهێنین”.
لە پەیامەکەی مارک ساڤیادا بۆ گەلی عێراق بەرپرسەکانی تیایدا هاتووە، “هێز و خۆڕاگری ئێوە سەرچاوەی ئیلهامە بۆ جیهان. ساڵی نوێ دەبێتە ساڵی هەلی باشتر و سەقامگیری بۆ هەموو عێراقییەکان.” هاوکات، کارکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراق تەنیا لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا دەبێت بۆ دابینکردنی داهاتوویەکی گەش.
مارک ساڤیا لە پەیامەکەیدا لیستێکی وردی ئەو گرفتانەی خستووەتە ڕوو کە بڕیارە لە ساڵی 2026دا کۆتاییان پێ بهێنرێت، گرنگترینیان؛ کۆتاییهێنان بە ناسەقامگیری، چەکی بێ مۆڵەت، میلیشیاکان، گرژییە ناوخۆییەکان و دەستوەردانی دەرەکی. هەروەها بنبڕکردنی گەندەڵی، تاڵانکردنی سامانی وڵات، سپیکردنەوەی پارە، گرێبەستە وەهمییەکان، دزی و فێڵکردن لە یاسا. لەگەڵ چارەسەرکردنی بێکاری، هەژاری، نەخوێندەواری، کەمیی خزمەتگوزارییەکان، نادادی و ستەم.
نێردەکەی ترەمپ لە عێراق بەشێکی پەیامەکەی ئاراستەی ئەو کەسانە کردووە کە دەستیان لە گەندەڵیدا هەبووە و پێیان دەڵێت”ئەم قسانە بۆ ئەو کەسانەیە کە لەسەر خاکی عێراق گەندەڵییان کرد؛ کاتی ئێوە کۆتایی هات و ئێستا کاتی عێراق و عێراقییەکانە، ئاڵای عێراق بە بەرزی دەمێنێتەوە و وڵات دەبێتە جێگەی شانازی بۆ هەمووان.”
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









