
مووچەخۆران
مووچەخۆرانی عێراق لە 2025دا مووچەی هەموو مانگەکانیان وەرگرتووە، بەڵام مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی 11 و 12یان وەرنەگرتووە، هاوکات ئەمڕۆ لە عێراق مووچەی مانگی یەکی ساڵی نوێ دابەشدەکرێت.
دۆخی مووچەخۆرانی هەرێم لە 2025دا باش نەبووە و مووچەکانیان لە کاتی خۆیدا وەرنەگرتووە، بە جۆرێک لە رۆژەکانی کۆتایی ساڵدا مووچەی مانگی 10یان وەرگرتووە، چارەنوسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 بە نادیاری ماوەتەوە.
د.فازڵ نەبی بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێکی پێشتریدا بۆ SNN رایگەیاندبوو، هەردوو مووچەکەی 2025 دەفەوتێت و حکومەتی عێراق لە 2026دا خۆی ناخاتە ژێرباری ئەو دوو مووچەیەوە.
هاوکات، مووچەخۆرانی عێراق لە 2025دا مووچەی هەر 12 مانگەکەی ساڵیان وەرگرتووە، تەنها لە دوو مانگی کۆتایی ساڵەکەدا چەند رۆژێک مووچەکانیان دواکەوتووە، لە دەستپێکی ساڵی نوێشدا عێراق دەستیکردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ.
بانکى ڕافیدەین لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لە ڕێگەى ئامێرەکانى پارەدانى ئەلیکترۆنى دەستیکردووە بە دابەشکردنى مووچەى مانگى یەکى خانەنشینانى شارستانى و سەربازى.
ڕاشیگەیاندووە، خانەنشینان هەر کاتێک کورتەنامەیان پێگەیشت، دەتوانن بچن مووچەکانیان لە لقى بانکەکان و دەروازەکانى پارەدانى ئەلیکترۆنى وەربگرن.
لە عێراق دوو ملیۆن و 950 هەزار خانەنشینى سەربازى و شارستانى، چوار ملیۆن و 400 هەزار فەرمانبەر هەیە، کۆى مووچەى مووچەخۆرانیش مانگانە شەش ترلیۆن دینارە
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









