
SNN
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەفر و باران و کرێوە چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە، کەشناسێکیش دەڵێت “هێشتا بەفرەکە ماویەتی و کۆتایی نەهاتووە”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە یەکی کانوونی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت , لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانەی نزیکن لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارینی دەبێت ( ناوچە سنوریەکان – مێرگەسوور- ئامێدی- سنووری ئیدارەی سۆران- بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر).
ئاماژە بەوەدەکات، پێشبینی بارینی بەفر و کرێوە دەکرێت لە سەنتەری پارێزگای دهۆک و دەورو بەری و ئیدارەی زاخۆ . لە کاتەکانی شەودا ڕێژەی بارینی بەفر و باران و کرێوە زیاتر دەبێت، خێرایی باش لە نێوان 15 بۆ 25 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ هەینی ئاشکرایکردووە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت , لە کاتەکانیی بەیانیدا کاریگەری شەپۆلی باران بارین و بەفر بارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت بە تایبەت لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییەکان . لە کاتەکانی شەودا کاریگەری ئەو شەپۆڵە لاواز دەبێت و کۆتایی دێت .
هاوکات محەمەد کەلاری کەشناسیش دەڵێت، بەفر وباران کۆتایی نەهاتووە و ئەمڕۆ دوای کاتژمێر 2ـی ئێوارەی هەورەکان لەبەشێکی ناوچەکان چالاکـ بنەوه و بەفربارین لە ( سۆران و مێرگەسۆر و بارزان و سیدەکان و بامەڕنی و شیلادزێ و شەقڵاوه و فریز و هیران و نازەنین و بالیسان و زیارەت و باڵەکایەتی ) بگرێتەوه و بەبڕی جیاواز بەفر ببارێت،لە هەولێر و پیرمام و دهۆک ئەگەری بارینی باران هەیە.
دەڵێت: “بەتێپەڕبونی کات و ئەمشەو بارانبارین دەگاتە ڕانیە و قەڵادزێ و دەوربەری بەدوری نازانم لەقەڵادزێ بەفر ببارێت، لە درەنگانی شەو بۆ بەرەبەیانی هەینی دەگاتە گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجه و کەرکوک ئەگەری بارانی زستانی هەیە و لەهەولێریش باران بەردەوامی دەبێت و بەرەبەیانی هەینی لەپێنجوێن و دەوروبەری ئەگەری بەفربارین هەیە ، درەنگی شەوی هەینی لەسەر شەمە کۆتایی بەوو شەپۆله باران بارینە دێت .”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









