سەریساڵ لە سویسرییەکان بوو بە شین و لە یانەیەکی شەوانەدا تەقینەوە روویدا

دیمەنێکی ئەو یانەی سویسرا تەقینەوە تیای روویدا
SNN
لە یانەیەکی شەوانە لە سویسرا کە خەڵکێکی زۆر لە یانەکە بوون و سەرقاڵی ئاهەنگگێڕانی شەوی سەریساڵ بوون، تەقینەوەیەک روویدا، بەگوێرەی زانیارییەکانیش نزیکەی 140کەس بوونەتە قوربانی.
سەرچاوەیەکی نەناسراو نەویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ڕۆژنامەی ‘لو نۆڤێلیست’ی ڕاگەیاندووە؛ ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی سویسرا نزیکەی 40 کەسە و ژمارەی بریندارانیش گەیشتوونەتە 100 کەس.
هاوکات گایتان لاتیۆن، وتەبێژی پۆلیسی کانتۆنی ڤالێس لە باشووری ڕۆژئاوای سویسرا، بە ئاژانسی “فرانس پرێس”ی ڕاگەیاند: “تەقینەوەیەک ڕوویداوە تا ئێستا هۆکارەکەی نادیارە”، جەختی کردەوە چەندین کوژراو و بریندار هەن، بەڵام ئاماژەی بە ژمارەی وردی قوربانییەکان نەکرد، چونکە ئۆپراسیۆنەکانی ڕزگارکردن هێشتا بەردەوامن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاووڵاتییانی سویسرا، خەریکی ئاهەنگگێڕانی سەریساڵ بوون، تەقینەوەیەکی بەهێز لە یانەیەکی شەوانە لە شارۆچکەی گەشتیاریی “کرانس مۆنتانا” لە چیاکانی ئەڵپی سویسرا ڕوویدا و بەهۆیەوە چەندین کەس بوونە قوربانی.
تەقینەوەکە کاتژمێر 1:30ـی شەو بە کاتی ناوخۆ، لە باڕی ناسراوی “لو کۆنستێلاسیۆن” (Le Constellation) ڕوویداوە. ئەم شوێنە بەهۆی پشووەکانی سەریساڵەوە زۆر جەنجاڵ بووە، ئەمەش وایکردووە ژمارەی قوربانییەکان زیاد بکات.
شارۆچکەی “کرانس مۆنتانا” یەکێکە لە ناودارترین هاوینەهەوارەکانی خلیسکانێی سەر بەفر لە جیهاندا و ساڵانە لە وەرزی زستاندا هەزاران گەشتیاری بیانی ڕووی تێدەکەن.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









