كابینەكەی مەسرور بارزانی بڕی زیاتر لە 13 ترلیۆن دینار مووچەی فەرمانبەرانی خواردووە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی مەسروبارزانی لەسەرەتای دەستبەكار بوونی كابینەكەیەوە بەڵێنی بە فەرمانبەران و مووچەخۆراندا كە مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشدەكات و مووچە نافەوتێت، بەڵام بە پێچەوانەی بەڵێنەكانییەوە، زۆرترین مووچەی فەرمانبەران لە كابینەی مەسروبارزانی فەوتا كە زیاتر لە 13 تریلیۆن دینار.
بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN لەماوەی دەستبەكاربوونی مەسوربارزانی وەك سەرۆكی حكومەت لە ماوەی كابینەی هەشت و نۆ،لە ماوەی 78 مانگی ڕابردوودا، 13 مانگ هیچ مووچەیەك دابەشنەكراوە، هەروەها 10 مووچەش بەلێبڕین دابەشكراوە و لە كۆی ئەو 78 مووچەیە تەنها 55 مووچەی تەواوی بەشكراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، كۆی گشتی ئەو پارەیەی كە دەبوو كابینەكەی مەسروبارزانی بە مووچە خۆرانی بدایە و نەیداوە برتییە لە بڕی 13 تریلیۆن و 814 ملیار دینار كە دابەشدەكرێت بەسەر 13 مووچەی فەوتا و هەروەها 10 مووچەش كە بە لێبڕین دابەشكراون.
هەر لە بەدواداچوونەكانی SNNئەوەشهاتووە كە بەكۆی گشتی لەماوەی 11 ساڵی ڕابردوودا لە كۆی 132 مووچە، 18 مووچە دابەشنەكراون و ناویان لێنرداوە پاشەكەوت، كە بڕی پارەكەیان دەگاتە نزیكەی 30 ترلیۆن و 802 ملیار دینار، بۆیە بە ڕای چاودێرانی سیاسی و ئابوری، كابینەكەی مەسوربارزانی لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا خراپترین كابینەی حكومەت بووە بۆ فەرمانبەران كە مووچەی خواردوون و دابەشی نەكردووە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









