لەهەولێر ماوەی دوو ڕۆژە ئامێرەكانی ATMپارەیان تێدا نەماوە و کەسیش بۆی نییە قسە بکات

هەژماری بانکی لە هەرێم
عەلی حەمە سەعید-SNN
هاوشێوەی ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە لە سەیدسادق وشارەزوور كە پارەیان تێدا نییە، بەهەمان شێوە لە شاری هەولێریش ماوەی دوو ڕۆژەATMكان پارەیان تێدا ناماوە فەرمانبەرانی ئەو سنوورە نەیانتوانیوە مووچەكانیان وەربگرن.
ئاری محەمەد، یەكێك لەو فەرمانبەرانەی كە لە سنوری هەولێر فەرمانبەرە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی دوو ڕۆژە ئامێرەكانی ATMلە هەولێر پارەیان تێدا نەماوە، هەرچەندە ڕۆژانەش ژمارەیەكی زۆر لە پێشمەرگە و فەرمانبەران دێنە بەردەم ئەو ئامێرانە بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان بەڵام بە بێ وەرگرتنی مووچە دەگەڕێنەوە چونكە ئامێرەكان هیچ بڕە پارەیەكیان تێدا نیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، من چوومەتە بەردەم ئەو ئامێرانەی كە لە نزیك بانكی ناوەندی دانراون، هیچ ئامێرێكیان پارەیان تێدا نییە، كارمەندەكانی هەژماری منیش دەزانن كە ئەو ئامێرانە پارەیان تێدا نەماوە، ناو بەناو دێن و بە فەرمانبەران دەڵێن پارەیان تێدەكەین بەڵام هەر قسەیە و پارەیان تێناكرێت.
ئەو فەرمانبەرەی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەم دۆخەی بۆ فەرمانبەران دروستبووە بەهۆی ئەم ئامێرانەوە بە پێشكەوتن بزاندرێت و گوایە سەرەگرتن نەماوە لە بانكەكان، سەد خخۆزگە بەو سەرەگرتنە دەخخوازین كە لە بانكەكان دەمانگرت، چونكە دەمانزانی دوای سەرەگرتن مووچەكانمان وەردەگرین، بەلام ئێستا سەرەمیەكی دوورودرێژ دەگرین و كاتێك دەچینە بەردەم ئامێرەكان دەڵێن پارەی تێدا نییە.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە دەزگای پاراستنی پارتت هەرەشەی توندی لە بەڕێوەبەری خوێندنگە و فەرمانگەکان کردووە، کە هیچ فەرمانبەرێک بۆی نییە لەبارەی کێشەی ئامێرەکانی atm قسە بکات، بەڵکو دەبێت پشتگیری پرۆژەکە بکات، گەر نا لە کارەکەی دوردەخرێتەوە و کەسێکی دیکە دەخرێتە شوێنی.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









