
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی بەرپرسانی هەژماری من وایان بڵاوكردەوە كە فەرمانبەران دەتوانن لە ڕۆژی دووشەممەوە لە ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە ATMەكان مووچەكانیان وەربگرن، بەڵام لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و قەزای سەیدسادق ئەو ئامێرانە پارەی پێویستیان تێدا نییە و گرفت بۆ فەرمانبەران دروستبووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNلە دوێنێو ئەمڕۆوە ئەو ئامێرانەی ATMكە لە سەیدسادق و هەڵەبجە دانراون بەهۆی نەمانی پارە تیایاندا قەرەباڵغی زۆریان لەبەردەمدا دروست دەبێت ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە هەندێك لەو فەرمانبەرانەی كە كارتی بانكی بەكار دەهێنن لەو ئامێرانە پێیان دەڵێت پارە لەسەر حسابەكەت نییە یاخود پارەكەش وەرگرتووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەمڕۆش جارێكی دیكە ژمارەیەكی بەرچاو لە فەرمانبەران لە سەیدسادق و شارەزوور و هەڵەبجە چوونەتەوە بەردەم ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە بەو هیوایەی كە بتوانن مووچەكانیان ڕابكێشن، بەڵام بەشێكی زۆری ئەو ئامێرانە پارەیان تێدا نەبووە و بەشێكی دیكەشیان كارتی بانكی فەرمانبەرانیان نەخوێندووەتەوە.
هەر لە بەدواداچوونەكانی SNNئەوەشهاتووە كە لە قەزای شارەزووریش بەهەمان شێوە ئەو كێشەو گرفتانە رووبەڕووی فەرمانبەران بووەتەوە و تەنانەت فەرمانبەر هەبووە كە لەكاتی بەكار هێنانی كارتی بانكییەكەی لەلایەن ئامێرەكەوە كارتەكەی ڕاكێشراوەتە ناوە و دەرنەهاتووەتەوە، دوای پەیوەندیكردنی بە بەرپرسانی پرۆژەی هەژماری من پێیان ڕاگەیاندووە كە دەبێت چاوەڕێبكات تا دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە پاشان دەتوانن كارتەكەی بۆ دەربهێننەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









