ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی ئێران زیادی کردووە

خۆپیشاندان ئێران
SNN
ئەو ئامارە فەرمی و نافەرمیانەی بڵاوكرانەتەوە، شەوی ڕابردوو لە شاری ئەزنای پارێزگای لوڕستان سێ كەس بەتەقەی هێزە ئەمنییەكان كوژران و ژمارەیەكی تریش برینداربوون. بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاكەش دەڵێت، ئەو كەسانە هێرشیانكردووەتە سەر بنكەیەكی پۆلیس.
رۆژی چوارشەممەش، ئەندامێكی بەسیج بەناوی ئەمیر حوسام لەگرژی و ئاڵۆزییەكانی پارێزگای لوڕستان كوژرا، جگە لەوە باس لەوە دەكرێت لەئەسفەهان و پارێزگای فارس سێ خۆپیشاندەری تر بەتەقەی هێزە ئەمنییەكان كوژراون.
بەهۆی گرانی نرخی شمەك و دابەزینی بەرچاوی بەهای تمەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی، لەئێوارەی رۆژی یەكشەممە 28ی كانوونی یەكەمی 2025 خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە تاران-ی پایتەختی ئێرانەوە سەریانهەڵداو هەرزوو پارێزگاكانی كرماشان، لوڕستان قوم، خوزستان، فارس، ئەسفەهان، هەمەدان، لوڕستان و ئیلام و چەند ناوچەیەكی تری گرتەوە.
هەر ئەوەش وایكرد، حكومەتی ئێران پارێزگاری بانكی ناوەندی ئەو وڵاتە بگۆڕێت، هاوكات مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران رایگەیاندووە:” حكومەت هەست بەو فشارانە دەكات كەلەسەر هاوڵاتیانەو دۆخی ژیانیانی سەخت كردووە، هەربۆیە داوا لە وەزارەتی ناوخۆ كراوە، گوێ لەداواكاری هاوڵاتیان بگرێت.”
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









