
SNN-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز شاری کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلایان هەژاند و بەهۆیەوە کارەبای بەشێکی شارەکە بڕا، هاوکات دەنگی فڕۆکە بە نزمی لە ئاسمانی شارەکەدا دەبیسترێت.
بەپێی ئاژانسی (ئەسۆشیەیتد پرێس)، لانی کەم حەوت تەقینەوە لە شارەکەدا روویانداوە و تیمێکی کەناڵی (سی ئێن ئێن) ئاماژەی بەوە کردووە، یەکەم تەقینەوە نزیکەی سەعات 1:50ی شەو بە کاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە تۆمارکراوە.
شایەتحاڵەکان بە ئاژانسەکانی (رۆیتەرز) و (فرانس پرێس)یان راگەیاندووە، دەنگی تەقینەوەکان زۆر بەهێز بوون و بەشێک لە پەنجەرەی باڵەخانەکان لەریونەتەوە، بەهۆی روداوەکەوە کارەبا لە ناوچەکانی باشوری شارەکە بڕاوە، کە دەکەوێتە نزیک بنکەیەکی سەربازیی گەورە.
میدیا جیهانییەکان باس لەوە دەکەن، راستەوخۆ دوای تەقینەوەکان دەنگی فڕۆکە بە بەرزی و بە نزمی لە ئاسمانی پایتەختدا بیستراوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش دیمەنی ساتەوەختی تەقینەوەکان بڵاوکراونەتەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026100 دۆلار نزیکە لە 20 ملیۆن تمەن
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









