هاتووچۆی سلێمانی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ بەشی مۆڵەت کارا دەکات

هاتووچۆی سلێمانی
هاتووچۆی سلێمانی لەپێناو کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ بەشی مۆڵەت کارا دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەئامانجی کەمکردنەوەی لۆدو قەرەباڵغی و راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان بەشێوەیەکی سەردەمییانەو ئاسان لە هەنگاوێکی نوێدا، هاتووچۆی سلێمانی سەردانکردنی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەکات بەشێوەی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەسی سەردانیکەر رۆژانی شەممە سەردانی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی دەکات و رۆژێک لەو هەفتەیەی دادێت هەڵدەبژێرێت و خۆی تۆمار دەکات بۆ راییکردنی مامەڵەکەی.
هاتووچۆی سلێمانی راشیگەیاند، هەنگاوەکان بەشێوەیەکی پراکتیکی و تیۆری دانراون لە ماڵپەڕەکەدا، ئەم کارە دەبێتە هۆی کارئاسانی بۆ ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن بەمەرجێک دڵنیابێتەوە لەو رۆژەی کە نۆرەی تیادا گرتووە لەو رۆژەدا سەردان بکات، سیستمەکە بە شێوەیەک بەرنامەڕێژی بۆکراوە کە تەنها ئەو کەسەی نۆرەکە دەگرێت دەتوانێت سەردان بکات، لەبەرئەوەی لە سیستمەکەدا تایبەتمەندی ناسینەوەی کەسی هەیە.
دەشڵێت، سیستمی نۆرەگرتن هەفتانە یەک جار لە رۆژی شەممان لە سەعات حەوتی ئێوارە چالاک دەبێت و ئەم خزمەتگوزارییە لە سەرەتادا بەشێوەیەکی ئەزموونی کاری لەسەر دەکرێت و لە هەر گۆڕانکارییەک لە رێگەی ماڵپەڕو سۆشیال میدیا رەسمییەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادار دەکرێن.
چۆنیەتی نۆرەگرتن و هەنگاوەکان:
1- ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی دەکەیتەوە
2- کلیک لە بەشی نۆرەگرتنی بەشی مۆڵەت دەکەیت
3- بەشی یەکەم ناوی سیانی پێویستە بە ڕێنووسی کوردی بنووسرێت، ژمارەی تەلەفوون، لەبەشی وێنەی کەسی وێنەیەکی رووبەڕووی کەسی سەردانیکەر دەگیرێت.
4- بەشی دووەم دیاریکردنی ئەو رۆژەی ئەتەوێت سەردان بکەیت
5- داواکاری پێشکەش دەکەیت و دواتر فۆرمێکت پێ دەدرێت دەتوانیت وێنەی شاشەکە بگریت (سکرین شووت) یان دەتوانیت پرنتی بکەیت
6- وێنەی کەسی و کیوئارکۆدی تایبەت بەداواکاری کەسەکە پێویستە لەسەر فۆرمەکە هەبێت، لەکاتی سەردانیکردن لە ڕێگەی ئامێری خوێنەرەوە داتاو زانیاری کەسەکە پشت ڕاست دەکرێتەوە و دواتر هاووڵاتییەکە دەتوانێت سەردانی بەشی مۆڵەت بکات بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکەی.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









