
SNN-
سەرۆکی ئەمریکا، دوای دەستگیرکردنی مادۆرۆ هێرش دەکاتە سەر سەرۆکی وڵاتێکی تری ئەمریکای لاتین و بە نەخۆش ناوی دەبات و دەشلێت: زۆری نەماوە لە پۆستەکەیدا.
دۆناڵد تەرمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، سەرۆکی کۆڵۆمبیای بە نەخۆش ناوبرد و رایگەیاند، ئەو وڵاتە لەلایەن پیاوێكی نەخۆشەوە بەڕێودەبرێت و زۆریشی نەماوە لە پۆستەکەیدا.
ترەمپ هاوشێوەی مادۆرۆ تۆمەتی مادەی هۆشبەری ئاراستەی سەرۆکی کۆڵۆمبیا کرد و وتی:” سەرۆکی کۆڵۆمبیا کۆکاین بەرهەم دەهێنێت و دەینێرێت بۆ ئەمەریکا، بۆیە دەبێت زۆر وریای خۆی بێت.”
ئەم قسانەی ترەم دوای ئەوە لێدوانە گوستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا، دێت کە ئیدانەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کرد، کە بووە هۆی دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا و و بە “رفاندنێک بەبێ هیچ بنەمایەکی یاسایی” وەسفی کرد بوو.
هەروەها رەخنەی لە بۆردومانکردنی کاراکاس گرتوەوە و ئاماژەی بەوەکردوە ئەو ئۆپراسیۆنەی واشنتن تەنانەت ناتانیاهۆ، هیتلەر، فرانکۆ و سالازاریش نەیانکردووە و هەروەها داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بۆ تاوتێکردنی ئەو دەستدرێژییە و داواشیکر وڵاتانی ناوچەکە، هاوپەیمانییەک دژی ئەم جۆرە هەنگاوانە پێکبهێنن.
پەیامێکیشی ئاراستەی ترەمپ کردوە و دەڵێت: تۆمەتەکانت راست نین و ناوم مەزڕێنە، کە لە هیچ دادگایەکدا ناوم تۆمارنەکراوە.
ترەمپ وادیارە ئەمجارە بە وڵاتانی ئەمریکای لاتینەوە گرتوەیەتی، جگە لە کۆڵۆمبیا هۆشداریشی دایە مەکسیک، کە دەبێت کارەکانی رێکبخاتەوە، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، دەبێت شتێکیش لەبارەی مەکسیکەوە بکەین.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









