بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت حکومەتێک بونیادبنێین کە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی خەڵک بێت

کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاندێکی باڵای مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی سادقوون
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دەباشان پێشوازیی لە وەفدێکی باڵای مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی سادقوون کرد بە سەرۆکایەتیی دکتۆر نەعیم عەبوودی.
هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەت
لە دیدارەکەدا، کە دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ و نزار ئامێدی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەیبوون، جەخت لەسەر پێویستیی بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانە و هاریکاریی هەمەلایەنەی نێوان لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی، پاراستنی سەقامگیریی عێراق و پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی
لەلایەن خۆیەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە سیاسەتی نیشتمانیی یەکێتی بۆ کاری هاوبەش و شەراکەتی ڕاستەقینە لە عێراقدا کردەوە و وتی: “دەمانەوێت حکومەتێک بونیادبنێین کە وەڵامدەرەوەی خواست و پێویستیی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بێت و ببێتە مایەی خزمەتکردن و بوژاندنەوەی زیاتری وڵاتەکەمان، کە ئەمەش تەنها بە پڕۆژەیەکی هاوبەش بەدیدێت.”
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









