
SNN-
ڤەنزوێلا، کە ڕۆژانێک وەک یەکێک لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی ئەمریکای باشوور دەناسرا، ئێستا لە نێو یەکێک لە خراپترین قەیرانە ئابوورییەکانی مێژووی هاوچەرخدا دەژی، گۆڕانی ڕەوشی ئەم وڵاتە لە سەردەمی هۆگۆ شافێزەوە بۆ قۆناغی نیکۆلاس مادۆرۆ، چیرۆکی وڵاتێکە کە لە یەدەگی زەبەلاحی نەوتەوە گەیشتە برسێتییەکی کوشندە.
قۆناغی شافێز: سەردەمی زێڕینی نەوت
لە سەردەمی حوکمڕانی هۆگۆ شافێزدا، ڤەنزوێلا گەشەیەکی ئابووری بەرچاوی بەخۆوە بینی، وڵاتەکە ڕۆژانە 3 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد، کە بڕبڕەی پشتی ئابوورییەکەی بوو، لەو کاتەدا دراوی نیشتمانی (بۆلیڤار) تا ڕادەیەکی زۆر جێگیر بوو:
– لە ساڵی 2009: هەر دۆلارێک یەکسان بوو بە 2.15 بۆلیڤار.
– لە ساڵی 2013 (کۆتایی سەردەمی شافێز): نرخەکەی گەیشتە 6.3 بۆلیڤار.
سەردەمی مادۆرۆ: دەستپێکی کارەسات
لەگەڵ هاتنی نیکۆلاس مادۆرۆ، ئابووری ڤەنزوێلا تووشی شۆک بوو، حکومەت بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان پەنای بۆ چاپکردنی بێسەروبەری دراو برد، ئەمەش هەڵاوسانێکی بێوێنەی لێکەوتەوە.
1. ساڵی 2018: حکومەت ناچار بوو 5 سفر لەسەر دراوەکەی لابدات، بەڵام ئەمەش سوودی نەبوو و لە کۆتایی هەمان ساڵدا دۆلارێک گەیشتە 43 بۆلیڤار.
2. سزاکانی ئەمریکا: لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپدا، بەهۆی سزاکانەوە بەرهەمهێنانی نەوت لە 3 ملیۆن بەرمیلەوە بۆ تەنها 900 هەزار بەرمیل دابەزی، وڵاتەکە ناچار بوو بە قاچاخ نەوتەکەی بفرۆشێت.
ژمارە شۆککەرەکان: مووچەی مانگێک بۆ یەک تەبەق هێلکە!
داڕمانی ئابووری گەیشتە ئاستێک کە ژیانی هاووڵاتیانی کردە مەحاڵ. کرێکارێکی ڤەنزوێلی گەیشتە ئەوەی مانگانە تەنها 60 سەنت داهاتی هەبێت، لە کاتێکدا نرخى یەک تەبەق هێلکە 6.40 دۆلار بوو. ئەمە واتە کرێکارێک پێویستی بە مووچەی 10 مانگی بوو تەنها بۆ کڕینی یەک تەبەق هێلکە!
دواین پەرەسەندنەکان (2025-2026)
دوای چەندین ساڵ لە داڕمان، لە ساڵی 2025 بەهای بۆلیڤار گەیشتە 228 بەرامبەر دۆلار، بەڵام دوای دەستگیرکردنی مادۆرۆ لەلایەن ئەمریکاوە، بەهای دراوەکە زیاتر شکایەوە و گەیشتە 304 بۆلیڤار.
دەرەنجامی حوکمڕانی مادۆرۆ:
– 83%ـی دانیشتووان لەژێر هێڵی هەژاریدان.
– ڕێژەی بێکاری گەیشتووەتە 35.6%.
ئاسۆیەکی نوێ؟
ئێستا شەقامەکانی ڤەنزوێلا پڕن لەو هاووڵاتیانەی ئاهەنگ دەگێڕن بۆ کۆتاییهاتنی سەردەمی مادۆرۆ، خەڵکی وێنە و پەیکەرەکانی سەرۆکی پێشوو لادەبەن و بە ئومێدەوە دەڕواننە ئاییندە، بەو هیوایەی وڵاتەکەیان لەم نەهامەتییە درێژخایەنە ڕزگاری بێت و جارێکی دیکە بگەڕێنەوە بۆ ژیانێکی شایستە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026100 دۆلار نزیکە لە 20 ملیۆن تمەن
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









