
SNN
شەوی 3ی کانونی دووەم، ئەمریکا لە کەمتر لە کاتژمێرێکدا بەری چەندین مانگ ئامادەکاری چری چنییەوە و توانی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەی دەستگیربکات.
بەرپرسانی ئەمریکا و میدیاکانی ئەو وڵاتە وردەکاری نوێ لەبارەی ئەو ئۆپراسیۆنەوە ئاشکرا دەکەن، کە چەندین مانگ بووە پلانیان بۆ داناوە.
بە وتەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا خانوویەکی هاوشێوەی شوێنە نهێنییەکەی مادورۆیان دروست کردووە تاوەکو هێزە تایبەتەکانی دێڵتافۆرس راهێنانی تێدا بکەن.
دیوێکی تری ئۆپراسیۆنەکە کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری بووە و بۆ ئەو مەبەستەش تیمێکی تایبەتی هەواڵگری ئەمریکا (CIA) لە مانگی ئابی 2025ەوە لە ناو ڤەنزوێلا جێگیرکرابوون. بە وتەی جەنەراڵ دان کەین، سەرۆک ئەرکانی سوپا زانیاریی هێندە وردیان لەسەر مادورۆ هەبووە کە دەیانزانی ڕۆژانە چی دەخوات، چی لەبەردەکات، تەنانەت ئاژەڵە ماڵییەکانیشی چی بوون. بۆ ئەم مەبەستەش کەشتیگەل، درۆنی چاودێری و سەرچاوەی مرۆیی نزیک لە مادورۆ بەکارهێنراون.
هێزەکانی بەشدار لە ئۆپراسیۆنەکە
ئۆپراسیۆنەکە بە بەشداریی 150 فڕۆکەی سەربازی و بۆمبهاوێژ لە 20 بنکەی جیاوازەوە دەستیپێکرد. ئەمریکا گەورەترین هێزی دەریایی لە دوای ساڵی 1962ـەوە لە دەریای کاریبی کۆکردبووەوە، کە 15 هەزار سەرباز و کەشتیی فڕۆکەهەڵگری “جێراڵد فۆرد”ی لەخۆگرتبوو.
لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکە، ئەمریکا لە ڕێگەی هێرشێکی ئەلیکترۆنییەوە کارەبای بەشێکی زۆری کاراکاسی بڕی تاوەکو جموجۆڵەکانیان بە نهێنی بمێنێتەوە.
چۆنێتی دەستگیرکردنی مادۆرۆ
کاتژمێر 02:01ـی بەیانی بە کاتی ڤەنزوێلا، هێلیکۆپتەرەکانی فەوجی 160 ناسراو بە “شوێنکەوتووانی شەو” گەیشتنە سەر ماڵی مادورۆ. سەرەڕای بەرگریی پاسەوانەکان، هێزەکانی دێلتا فۆرس لە ماوەی چەند چرکەیەکدا دەرگا پۆڵاینەکانیان شکاند. مادورۆ هەوڵیدابوو بۆ ژوورێکی پارێزراوتر ڕابکات، بەڵام نەیتوانیبوو دەرگا ئەستوورەکە دابخات و لەوێ دەستگیرکرا.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









