
SNN-
وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند ، نزار ئامێدی، ئەندامی سەركردایەتی ئەو حزبە، تەنیا كاندیدی یەكێتییە بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عیراق.
بڕیارە لەدانیشتنی ئەمڕۆ دووشەممە 5-1-2026 ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری نوێی عیراق ئەنجامبدرێت.
پۆستی سەرۆككۆماری عیراق، پشكی كوردەو لەنێو كوردیشدا یەكێتی نیشتمانی كوردستان، هەربۆیە ئەمڕۆ دووشەممە، كاروان گەزنەیی؛ وتەبێژی ئەو حزبە لەراگەیەندراوێكی كورتدا بڵاویكردەوە:” نزار ئامێدی تەنها كاندیدی فەرمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق.”
نزار ئامێدی کێیە؟
– لەدایکبوون: 1968 لە شارۆچکەی ئامێدی.
– باری خێزانی: خێزاندارە و باوکی 4 منداڵە.
– ئاستی خوێندن: هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ئەندازیاریی میکانیک.
– پێگەی حیزبی: ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و بەرپرسی نووسینگەی مەکتەبی سیاسی لە بەغدا.
وێستگەکانی کارکردن و ئەزموونی حکومی
نزار ئامێدی خاوەنی مێژوویەکی دەوڵەمەندە لە کایەی ئیداری و سیاسی لە بەغدا:
* 2005 – 2022: بۆ ماوەی 17 ساڵ ڕاوێژکاری هەر سێ سەرۆککۆماری پێشوو (مام جەلال، د. فوئاد مەعسوم و د. بەرهەم ساڵح) بووە.
* 2022 – 2024: پۆستی وەزیری ژینگەی عێراقی بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبردووە.
* 1993 – 2003: کارکردن لە نووسینگەی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
ئەزموونی دیپلۆماسی و نێودەوڵەتی
ناوبراو وەک نوێنەری باڵای عێراق لە چەندین لوتکەی جیهانی بەشدار بووە، لەوانە:
– لوتکە عەرەبییەکان: ئەندامی شاندی عێراق لە میسر، سعودیە، جەزائیر، تونس و کوێت.
– لوتکەی کەشوهەوا: بەشداری لە (COP 21) لە پاریس و سەرۆکایەتیکردنی شاندی عێراق لە (COP 28) لە ئیمارات.
– نەتەوە یەکگرتووەکان: نوێنەرایەتی عێراق لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی لە کینیا.
– سەردانە نێودەوڵەتییەکان: وەک وەزیر سەردانی فەرمی بۆ ئەمریکا، ڕووسیا، ئێران، سویسرا و سعودیە ئەنجامداوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









