
دەلتا
SNN
لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، ڕاپۆرتە میدیاییەکان لە سۆشیاڵمیدیاکانی عێراق و کەناڵە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران باس لە گەیشتنی هێزی بژاردەی ئەمریکا ناسراو بە “دەلتا فۆرس” بۆ عێراق دەکەن. بەپێی چاودێران، ئەم هەنگاوە لە کاتێکی زۆر هەستیاردایە و ئەگەری هەیە پەیوەندی بە بڕیارێکی سەربازییەوە هەبێت دژی تاران.
ماڵپەڕی بەغداد یەوم لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان یەکەکان لە هێزی “دەلتا” لە دەوروبەری سنوورەکانی عێراق و ئێران جێگیر کراون. ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ سیناریۆی لێدانی بنکە زیندووەکانی ناو ئێران لێکدەدرێتەوە.
هاوکات، بەهنام غولی پور، ڕۆژنامەنووسی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی ڕایگەیاندووە کە گەیشتنی ئەم هێزانە بۆ عێراق “پپشتڕاستکراوە و جێگەی متمانەیە”، هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕۆژنامەنووسێکی ئیسرائیلییش هەمان زانیاری پشتڕاست کردووەتەوە.
ئەحمەد شەریفی، شارەزای ئەمنی هۆشداری دەدات کە جووڵەی “دەلتا” تەنیا بۆ نمایش نییە، بەڵکو “ئامانجی ئۆپەراسیۆنی” هەیە. دەشڵێت ئەگەر خاکی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران بەکاربهێنرێت، بەغدا دەکەوێتە ناو ململانێیەک کە توانای سیاسی و ئەمنییەکەی تێیدا نییە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاماژەی بەوە کرد کە کۆتا جار ئەم هێزە هاتبنە عێراق، دوای کوژرانی “سەردارانی سەرکەوتن” (سولەیمانی و موهەندیس) بووە، کە تەنیا 3 ڕۆژ لە بنکەی عەین ئەسەد ماونەتەوە بۆ حاڵەتی کتوپڕ.
لە لایەکی ترەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە “بەغداد یەوم”ی ڕاگەیاندووە کە هەواڵی بوونی هێزی “دەلتا” لە بەغدا یان بنکەکانی عەین ئەسەد و هەریر “دروست نییە” و تا ئێستا هیچ ئاماژەیەکی فەرمی بۆ بوونیان لەناو خاکی عێراق تۆمار نەکراوە، هەرچەندە ئەوەشی نەشاردەوە کە بەهۆی نهێنیبوونی جووڵەکانیان، ناتوانرێت بە ڕەهایی ڕەت بکرێتەوە.
کەواتە هێزی “دەلتا” چییە؟
ئەم هێزە یەکێکە لە نهێنیترین و چالاکترین یەکە تایبەتەکانی سوپای ئەمریکا. ناوی ئەم هێزە دوای دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا و گواستنەوەی بۆ ئەمریکا، جارێکی تر بووەوە بە باسی میدیاکان، بۆیە هەر جووڵەیەکیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک نیشانەیەکی مەترسیدار دەبینرێت.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









